ڕێژەی نەخۆشنووسی بەردەوامە لە زیادکردن

Publicerad 25 jan 2016 · kl 12:15 · 1:09 min

بەپێی دواین ئاماری سندوقی بیمەیی گشتی ڕێژەی ئەو کەسانەی نەنەخۆشنووس کراون لەساڵی ڕابردوودا زیایکردووە.

 لەدواین ئاماری سندوقی بیمەی گشتیدا (Försäkringskassan) هاتووە کە ڕێژەی کۆمەکی دابینکراو لە مانگی ١٢ یی ساڵی ڕابردوودا بۆ مەودایی  ١٠،٥ ڕۆژدا دا بینکراوە بووە،

 ئەم ڕێژەیە بەراورد بەهەمان کاتی ساڵی ٢٠١٤ ئەوا ئاشکرابووە کە ڕێژەکە زیادیکردووە، واتە مانگی ١٢ ساڵی ٢٠١٤ ڕێژەکە لە ٩،٥ دا بووە.

 کۆمەکی دابینکردنکراو بۆ نەخۆش لە ڕێگەی ئەو ڕۆژانەوە کەسەکە نەخۆش دەکەوێت و هەژمار دەکرێت دێتە ئەنجامدان، ئیدی لەکاتی نەخۆش کەوتنەوە بگرە هەتاوەکو دەگاتە چارەسەرکردن لەماوەی یەک ساڵدا.

بەپێی ئامارەکە ژنان زیاتر بەراورد بەپێیاوان لەماوەی ساڵی ڕابردوودا نەخۆشنووسکراون.

سندو قی بیمەی گشتی ڕایگەیاندووە بەپێی پێشبینیەکان  ڕێژەی ئەو ڕۆژانی نەخۆشنووسی کەلاییان تۆماردکرێت هەتاوەکو ساڵیی ٢٠٢٠ بۆ ١٣ ڕۆژ لەساڵێکدا بەگشتی زیاد دەکات.

Radio Sweden Kurdish - ڕادیۆی سوید - Radyoya SwêdêAnsvarig utgivare: Klas Wolf-Watz

Grunden i vår journalistik är trovärdighet och opartiskhet. Sveriges Radio är oberoende i förhållande till politiska, religiösa, ekonomiska, offentliga och privata särintressen.

Mer om hur vi bedriver vårt arbete

Senaste sändningen

Radio Sweden Kurdish - ڕادیۆی سوید - Radyoya Swêdê