دەنگدەران جیاوازی لە سیاسەتی پارتەکاندا نابینن
ژمارەیەکی زۆر لە دەنگدەران پێیان وایە جیاوازیی سیاسی لە نێوان پارتەکانی سویددا زۆر کەمە، بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی لینێ (Linneuniversitet) کە بەنیازە ڕۆژی هەینی لە هەفتەی سیاسی ئالمێدالەن دورگەی ڤیسبی پێشکەش بکرێت.
ماگنوس هاگێڤی لێکۆڵەوەر ڕاپرسی لەگەڵ نزیکەی 1500 کەس کردووە کە نزیکەی نیوەیان لەسەدا 57 دەڵێن جیاوازی لە نیوان سیاسەتی پارتە سویدییەکاندا کەمە و لە سەدا 67 ی بەشداربووان دەڵێن جیاوازیی نێوان پارتەکان دەبێت ڕوونتر و گەورەتر بێت.
ئەم بارودۆخە وا دەکات دەنگدەران کەم ببنەوە چونکە پێیان وایە زەحمەتە دەنگ بە پارتێک بدەیت کە سیاستی جیاوازی نەبێت لەگەڵ پارتەکانی دیکە.
- پارتی دژە بیانی وەک سڤارییەدیموکراتەرنا بۆ نموونە سوود لەم بارودۆخە وەر دەگرن و پشتگیری دەنگدەران دەبەنەوە بەڕای ماگنوس هاگێڤی کاتێک سیاسەتی هەموو پارتەکانی دیکە لێک دەچن تەنها ئەمان نەبێت.
Grunden i vår journalistik är trovärdighet och opartiskhet. Sveriges Radio är oberoende i förhållande till politiska, religiösa, ekonomiska, offentliga och privata särintressen.
Mer om hur vi bedriver vårt arbete