پسپۆڕێکی چەک: پۆلیسێک داوای کوشتنی پالمێی لێ کردم
پسپۆڕ و سەرۆکی کارگەیەکی چەک دەڵێت پۆلیسێکی ناسراو بە بۆچوونە ڕاستڕەوە توندڕەوەوەکانی داوای لێ کردم ئولوف پالمێ بکوژم، ئەمە پێش چەند مانگێک بەر لەکوشتنی پالمێ ڕوویداوە و لەماوەی پشووی ئەم هەفتەیەدا بۆ ڕۆژنامەی (Aftonbladet) ئاشکرای کردووە. خاوەنکارگەکە دەڵێت ئەو داوایەم ڕەت کردەوە و ئێستاش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئاشکراکردنی ناوی پۆلیسەکە.
بەڕای پسپۆڕی بواری تاوان (Leif GW Persson) تا ئێستا چەندین زانیاری لەو جۆرە لەسەر کوشتنی سەرەکوەزیرانی سوید ئولوف پالمێ دەرکەوتوون و ئەمە یەکەم جار نییە. بەڵام ڕاوێژکاری پرسی داد یۆران لامبەرتز داوای لێکۆڵینەوە لەو زانیارییە نوێیە دەکات.
پۆلیسی گشتی تاوان لە گروپی تایبەت بە دۆزی کوشتنی پالمێ ئامادەنین هیچ جۆرە لێدوانێک لەو بارەیەوە بدەن.
جێی باسە ئولوف پالمێ پالمێ لەساڵی 1969ەوە سەرۆکایەتی سۆسیالدیموکراتەکانی تا ساڵی 1976 کرد و لەنێوان ساڵانی 1969 بۆ 1976 و 1982بۆ 1986 سەرەکوەزیرانی سوید بوو.
Grunden i vår journalistik är trovärdighet och opartiskhet. Sveriges Radio är oberoende i förhållande till politiska, religiösa, ekonomiska, offentliga och privata särintressen.
Mer om hur vi bedriver vårt arbete