هێڵێ تەلەفۆن بۆ ناساندنی ڕێساکانی کاری هاوینە بۆ لاوان کراوەیە
لەم وەرزەدا کە ئیتر کاتی پشووی هاوینەیە بۆ زۆر لەو کەسانەی کار دەکەن، بۆ گروپێکی دیکەی کۆمەڵگە کاتی کارکردنە بەتایبەت گەنجان، بۆ هەزاران لەو گەنجانەش یەکەم ئەزموونی کارە و زۆر دڵیان بەو هەنگاوە نویێە لە ژیانیاندا خۆشە بەڵام زۆریان لە مافەکانی خۆیان ئاگادار نین و هەربۆیە هەندێک جار یەکەم ئەزموونی کاریان دەبێتە سەرئێشە و خەونە ئەرخەوانییەکەیان هەر زوو دەڕەوێتەوە، بۆ یارمەتیدانی ئەو گەنجانە ژمارەیەک لە سەندیکاکان هێلێکی تەلەفۆنیان تایبەت کردووە بۆ پرسیاری ئەو گەنجانە و کەسوکاریان سەبارەت بە مافەکانیان لە بازاڕای کاردا و بەتایبەت بۆ کاری هاوینە.
- ئەندریاس ئولسۆن یەکێک لەو 21 ڕێنیشاندەرەیە کە لە سەندیکای کارمەندان (TCO) وەڵامی پرسیاری گەنجان سەبارەت بە چۆنییەتی گرێبەستی کار و مافی وازهێنان دەداتەوە.
ئەمە چوارەمین ساڵە سەندیکای تێ سێ ئۆ پسپۆڕەکانی تایبەت بە پشووی هاوینە و کاری هاوینە دەخاتە کار و هەر لەمانگی پێنجەوە (مای) تا مانگی هەشت (ئاگوستی) هێڵی تەلەفۆنیان لەکاردایە.
ساڵی پار بە نموونە 1600 زەنگیان لەلایەن لاوان و دایکوباوکی ئەو لاوانەوە بۆ هاتووە. بەڵام خاوەنکارانیش تەلەفۆن بۆ ئەم هێڵە تایبەتە دەکەن. پرسیاری خاوەنکاران زیاتر سەبارەت بەنافی موچەیە بۆ نموونە دەیانەوێت بزانن بەپێی ڕێساکان موچەیە ئاسایی ئەو لاوانە دەبێت چەند بێت. ئاخر هەموو خاوەنکارێک شارەزاییان سەبارەت بە رێساکانی تایبەت بە کاری هاوینە و مافی ئەو لاوانە نییە کە بۆیەکەم جارە دێنە بازاڕیکارەوە.
- نەخێر لەڕاستیدا ناتوانم بڵێم کە خاوەنکاران شارەزاییان لەو بوارەدا هەیە، فریدا رین یەکێک لە پسپۆڕانی کاری هاوینە هەروەها دەڵێت بۆ نموونە لاوان پرسیاری ئەوەمان لێ دەکەن چەند سەعات دەبێت کار بکەن و یان ئەگەر ئاساییە ئەگەر ڕۆژێک بێبەرامبەر کار بکەن، وەڵامی ئەو پرسیارە ئەوەی کە بەهیچ جۆرێک نابێت بێبەرامبەر کار بکەیت ئەگەر بۆ تەنها رۆژێکیش بێت تەنانەت ئەگەر ئەو ڕۆژی کارە مەبەست لێی تاقیکردنەوە بێت. شتێکی ئاسایی و تێگەشتنێکی هەڵە لای ئەو لاوانە و خەڵکی ئەوەیە کە ئاساییە ڕۆژێک بەبەلاش کار بکەیت.
لەم ساتەوەختەوا واتا سەرەتای پشووی هاوین تەلەفۆن بۆ ئەم هێڵە تایبەتە دەکەن زۆربەی پرسیارەکانیان بۆ نموونە سەبارەت بە مەرجەکانی دامەزراندن و گرێبەستە لەگەڵ خاوەنکارەکان.
- بەڵێ بۆ نموونە دەپرسن کە مەرجەکانی شوێنی کارکردن دەبێت چۆن بێت بەڵام ئیتر دواتر لە هاوییندا پرسیارەکان زیاتر لەسەر مووچەیە بۆ نموونە چۆن موچەکەم وەربگرم یاخود بۆ وەرم نەگرتووە.
یەکێک لەو داوانەی کە ئەو کەسانەی پێوەدەبێت کە کاری هاوینە دەکەن ئەوەیە کە خاوەنکار پەیمانی ئەوەیان دەداتێ کە هەموو هاوینەکە کار دەکەن کەچی دواتر تەنها بەپێی پێویستی خۆی خاوەنکارەکە بانگیان دەکات، بۆ نموونە لە کافێتریایەکدا تەنها ئەو کاتانە ئەو کەسانە کاریان دەدرێتێ کە کەشو هەوا گەرم و هەتاوە، واتا ئەو کاتەی کڕیار زۆرە.
- ئا لەو کاتەدا وەڵامی ئێمە بۆ پرسیاری ئەو کەسە هەڵخەڵەتێنراوانە ئەوەی کە ئاخۆ هیچ بەڵگەیەکی دامەزراندندیان وەرگرتووە، زۆربەی کات وەڵامییان ئەوەیە کە نەخێر بەڵگەیان وەرنەگرتووە ڕێنمایی ئێمەش ئەوەیە کە دەبێت بچنەوە لای خاوەنکارەکەو داوای بەڵگەی دامەزراندن واتا گرێبەستەکەیان لێ بکەن و تیا نوسرابێت کە بۆماوەی چەند گرێبەستەکە کاری پێ دەکرێت و موچەشی تیا نوسرابێت، ئەوەش بەو کەسانە دەڵیین رێن دەڵێت کە ئەگەر لەو ماوەیەدا کە گرێبەستی کارت بۆ نووسراوە پێویستیان پێت نەبێت ئەوا هەر دەبێت هەقی ئەو ڕۆژانەش وەربگریت.
فریدا ڕێن شارەزای بواری پرسە سەندیکاییەکان دەڵێت زۆربەی کات ئەو گەنجانە هێندەیان پێ خۆشە کاریان وەرگرتووە ئیتر گوێ نادەنێ ئەگەر گرێبەستییان دەدرێتێ یان نا. هۆکاری دەیکە ئەوەیە کە پێشبڕکێ لە بازاڕی کاردا هێندە توندە کە ئیتر خەمی ئەو لاوانە دەستکەوتنی کارێکە بە هەر مەرجێک بێت.
- دەستکەوتنی کار هەروا ئاسان نییە هەر بۆیە دەبێت لە مانگی دوو فێبروارییەوە واتا هەر لە زستانەوە لە کاری هاوینە بگەڕێیت ئەویش لە ڕێێ گەڕان و پرسیارکردن لە هاوڕێی و کەسوکار واتا بەکارهێنانی هەموو ئەو تۆڕی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییانە بۆ گەیشتنە کارێک.
- هێڵی تەلەفۆنەکەی ئێمەش بە درێژایی ساڵ بۆ پرسیاری ئەو کەسانە کراوەیە،
فریدا رێن پسپۆڕی کاری هاوینە دەڵێت سەبارەت بە وەرزی کاری هاوینە کە ئیتر دەستی پێکردووە و زۆرێک بەتایبەت لاوان لە مافەکانی خۆیان ئاگادارن نین.
Grunden i vår journalistik är trovärdighet och opartiskhet. Sveriges Radio är oberoende i förhållande till politiska, religiösa, ekonomiska, offentliga och privata särintressen.
Mer om hur vi bedriver vårt arbete