دادگای یەکیەتیی ئەوروپا یاسای ئیپرێدی لا پەسەندە
یاسای بەرگرتن لە بڵاوکردنەی پەڕگەی ئینتەرنێتی وەک فیلم و موسیک کە بە یاسای ئیپرێد (Ipred) ناسراوە و دووساڵە خراوەتە کار لەلایەن دادگای یەکیەتیی ئەوروپاوە پەسەندە و لەگەڵ ڕێکارەکانی تایبەت بە پاراستنی زانیاریی ئینتەرنێتی ناکۆکییان نییە ئەمە ئەمڕۆ پارێزەری گشتی دادگای یەکییەتی ئەوروپا ڕایگەیاند. بەپێی ئەو ڕاگەیاندنەی دادگای یەکیەتیی ئەوروپا یاسای ئیپرێد لاری تێدا نییە و لە پرسی پاراستنی زانیاری شەخسی و مافی کۆپیکردنەوەدا یاساکە تەرازە.
ئەمە لەڕوانگەی یەکەم دادگایی تایبەت بەو پرسە ڕاگەیەنراوە و کە تایبەتە بە سکاڵای پێنج چاپخانە کە دژ بە هێڵی ئینتەرنێتیی بە ناوی ئێ فۆن (Ephone) بەرزیانکردبۆەوە ئەمە پاش ئەوەی ئێ فۆن ئامادە نەبوو زانیاری ئینتەرنێتی ئەو کەسانە بدات کە بەرهەمە دەنگییەکانی ئەو چاپخانانەیان بێ پرس بڵاوکردۆتەوە.
یاسای ئیپرێد لە یەکی مانگی ئەپریلی 2009ەوەکەوتۆتە کار و بەو پێیە کۆمپانیاکانی موسیک و کارگەکانی کتێبی دەنگیی بۆیان هەیە زانیاری شەخسی ئینتەرنێتی ناسراو بە (ip adress) ئیپی ئەدرێسی ئەو کەسانەیان دەست بکەوێ کە بە نایاسایی بەرهەمەکانیان بڵاو دەکەنەوە.
Grunden i vår journalistik är trovärdighet och opartiskhet. Sveriges Radio är oberoende i förhållande till politiska, religiösa, ekonomiska, offentliga och privata särintressen.
Mer om hur vi bedriver vårt arbete