ساب دانووستانه‌کانی له‌گه‌ڵ چین به‌رده‌وام ده‌بێت
حوکوومه‌ت به‌داخه جێنرال موتورس بازرگانییه‌که‌ی سابی له‌گه‌ڵ چین وه‌ستاندووه، به‌ڵام وه‌زیری بازرگانی ئانێ لیۆف ده‌ڵێ ئه‌و دوو لایه‌نه ده‌بێت خۆیان ڕێک بکه‌ون. دوێنێ جێنرال موتورس کۆنه خاوه‌نداری گه‌وره کۆمپانیای ساب ڕایگه‌یاند که ڕازی نییه مۆڵه‌تی ته‌کنیکی به‌و کارگه چینییانه بفرۆشێت که به‌نیازن ساب بکڕنه‌وه. ئه‌م ڕاگه‌یانده چه‌ند لایه‌نێکی له‌م بازاڕه‌دا سه‌رسوڕماو کردووه و هه‌رچی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ساب خۆیه‌تی ڤیکتۆر میوله‌ر ده‌ڵێت له دانوستانه‌کانمان بۆ ڕازیکردنی جێنرال موتورس و گفتوگۆکانمان له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام ده‌بین.
- کاروباری بازرگانی له چین تاڕاده‌یه‌ک جیاوازه و ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌های تێیدا هه‌یه. ستێفان لیۆڤگرێن ڕاپۆرتوانی بواری ئابووری له یۆتۆبۆری پۆسته‌ن ده‌ڵێت بۆیه جێنرال موتورس له بازاڕه‌کانیان له‌گه‌ڵ چین ده‌بێت وریا بێت و توڕه‌یان نه‌کات، گه‌رنا کێشه و سه‌ر ئێشه‌ی له‌لای تره‌وه دێننه ڕێ.
هه‌رچه‌نده ئێستا ساب له‌لایه‌ن کۆمپانیای سویدیش ئاوتۆمۆبایلی هۆڵه‌ندییه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌کرێت به‌ڵام تا ئێستا جێنرال موتورس (Genral Motors) خاوه‌ندارێتی چه‌ند مۆدێلێکی ئۆتۆمبێلی سابی له‌ده‌ستدا ماوه و مافی مۆڵه‌تی به‌رهه‌مهێنان و کاری ته‌کنیکییان له‌ده‌ستی ئه‌و دایه. ئێستاش که ده‌ڵێت نه‌خێر بۆ فرۆشتی ئه‌و مۆڵه‌تانه به دوو گه‌وره کۆمپانیای چینی پانگ دا و یۆنگمان (Pang Da och Youngman) که به‌نیازن ساب بکڕنه‌وه کێشه‌ی ناوه‌ته‌وه به‌ر له به‌چینی بوونی ساب ده‌گرێت.
پێناچێت ئه‌م پێداگرتنه‌ی جێنرال موتورس سه‌نگێکی ئه‌و تۆی هه‌بێت گه‌ربێت و وه‌زاره‌تی بازرگانی چین بازرگانییه‌که په‌سه‌ند بکه‌ن، ده‌کرێت ئه‌مه فریادره‌سی ساب به‌ڵام به‌و خاوه‌خاوه‌ی چین و بڕیاره جیڕه‌کانی وه‌زاره‌تی بازرگانی چین بێت پێ ناچێت ئه‌م هیوایه‌ی ساب ڕووناکی تێدا بێت.
ساب پێویستی به کات و پاره‌یه، هیچیانیشی نییه. به‌ڕای به‌رتیل شمیت شآره‌زای بواری بازرگانی ئۆتۆمبێل.
کات و سه‌رمایه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه بوونه سه‌ر ئێشه بۆ ساب تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که له مانگی مارسی ڕابوردوودا نه‌یتوانی مووچه‌ی کارمه‌ند و کرێکاران و خه‌رجیی لقه به‌رهه‌مهێنه‌کانی بۆ نموونه له ترۆلهێتتان بدات که ئیتر به‌رهه‌مهێنان وه‌ستێنرا. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه ساب که‌وته ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ دوو کۆمپانیای پانگ دان و یۆنگمان که بۆ نیوه شه‌ریکایه‌تی ساب هاتنه پیش، کارێک که ئیمزای ده‌ستگه‌ده‌وڵه‌تییه سویدییه‌کان و ئه‌وانه‌ی چین هه‌ره‌وه‌ها بانکی سه‌رمایه‌گوزاری ئه‌وروپیشی ده‌ویست.
له‌و ماوه‌یه‌دا قه‌رزه‌کانی ساب که‌ڵه‌که بوون ئینجا داواکه‌ی بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆمپانیاکه‌ی نارده دادگا و په‌سه‌ند کرا و داوای سه‌ندیکاکان بۆ مایه‌پووچی ڕاگه‌یاندنی ساب کێشرایه‌وه، به‌ڵام دیسانه‌وه له بیستی ئه‌م مانگه‌دا و له‌به‌ر که‌م سه‌رمایه‌یی سکاڵای هاته‌وه سه‌ر تا له هه‌فته‌ی ڕابوردوودا و بۆ ڕزگارکردنی ساب نییه‌تی فرۆشتنی ساب به‌ته‌واوی به دووکۆمپانیا چینییه‌که ڕسگه‌یه‌نرا، به‌ڵام له دوێنێوه ئه‌م بازرگانییه به‌هۆی جێنرال موتورس ڕاگیراوه ئه‌وه‌یش به‌وه‌ی که ڕازی نییه مۆڵه‌تی ته‌کنیکی بفرۆشێته دوو کۆمپانیا چینییه‌که.
کار لێره‌یا نه‌وه‌ستاوه و بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌ی سابی تێکه‌وتووه پێشبینی جیاواز و پێشنیازی چاره‌سه‌ری جیاواز هه‌ن یه‌کێک له ڕێگه چاره‌کان ڕه‌نگه ئه‌وه بێت که به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ساب ڤیکتۆر میوله‌ر جله‌وی ساب بگرێته‌وه ده‌ست و به نیوه خاوه‌ندارێتییه‌ک له‌گه‌ڵ دوو کۆمپانیا چینییه‌کدا ڕێک بکه‌وێت که به‌نیازن ببنه تاکه خاوه‌نداری ساب. به‌ڕای یێنس نوردستریۆم ڕۆژنامه‌وان.
به‌ڵام چاره‌سه‌رێکی تر هه‌یه، پاره، هه‌رچه‌نه جێنرال موتورس دوێنێ ڕایگه‌یاند که ئاماده‌نییه مۆڵه‌تی ته‌کنیکی بۆ نوێکردنه‌وه‌ی مۆدێله‌کانی ساب بفرۆسیته دوو کۆمپانیا چینییه‌که‌ی که به‌نیازن ببنه خاوه‌نداری ساب، پێده‌چێت پاره جێنرال موتورس له‌م بڕیاره‌ی په‌شیمان بکاته‌وه، به‌ڕای ڕاپۆرتوانی ئابووری له یۆتۆبۆری پۆسته‌ن ستێفان لیۆڤگرێن که ده‌ڵێت گه‌ر ڕاستییه‌که وه‌ک خۆی ڕه‌ق و وشک بڵێین، ئه‌وا مه‌سه‌له‌که پاره‌یه.
- مه‌سه‌له‌که پاره‌یه و جێنرالموتورس کارگه‌یه‌که له‌سه‌ر بازرگانی به‌ڕێوه ده‌چێت، جا ئه‌گه‌ر قازابجێکی باشی بدرێتێ له‌م بازاڕه‌یدا له‌گه‌ڵ ساب و گه‌ره‌نتی و دڵنیاییه‌کی باشی بدریتێ ئه‌وا ڕێکه‌وتننه‌کان ئیمزا ده‌کات به‌ڕای لیۆڤگرێن، مه‌سه‌له‌که دانووستانه و بزنز ئس بزنز.
Grunden i vår journalistik är trovärdighet och opartiskhet. Sveriges Radio är oberoende i förhållande till politiska, religiösa, ekonomiska, offentliga och privata särintressen.
Mer om hur vi bedriver vårt arbete