لەوانەیە پێوەندیی ئەندامانی لەشی کەسانی بەنەخۆشیی دڵ مردوو، لە سویدیش بکرێ

Publicerad 2 juni 2010 · kl 16:10

لەوانەیە لەمەولا لە سویدیش ئەندامانی لەشی ئەو کەسەی بە نەخۆشیی دڵ مردووە، بدرێتە ئەو نەخۆشانەی پێویستییان پێیەتی. ئەمڕۆ تەنیا ئەندامگەلی ئەانەی بە نەخۆشیی مێشک مردوون، پێوەند دەکرێ ئەویش لەحاڵێکدا کە هێشتا دڵیان لێدەدا. بەڵام ڕێکارێکی نوێ ڕێ بەوەش دەدا کە ئورگانی کەسانی بە نەخۆشیی دڵ مردووش، بەکار بێنن.

ڕۆژنامەی یۆتێبۆری پۆستن لە زمان مامۆستای زانکۆ و سەرپزیشکی بەرپرسی پێوەندی لەش لە نەخۆشخانەی گۆتلەندی ڕۆژئاوا، بێنگت ئۆکێ هێنریکسۆنەوە دەنووسێ کە ئەم کارە لە وڵاتانی تری وەک نەوریژ، سپانیا و ئیتالیادا کراوە و لەوانەیە بە زوویی لە سویدیش بکرێت.

دوو هەفتەی دیکە لە یەکەمین جڤینی پزیشکانی سوید لەم پەیوەندییەدا بابەتە دەخرێتە گفتوگۆوە. یەکێ لە هۆیەکانی هاتنەگۆڕی ئەم پێشنیازە ئەوەیە کە حەزی خەڵکی سوید بە بەخشینی ئەندامانی لەش بەو نەخۆشانەی پێویستیانە کەم بۆتەوە.

Radio Sweden Kurdish - ڕادیۆی سوید - Radyoya SwêdêAnsvarig utgivare: Klas Wolf-Watz

Grunden i vår journalistik är trovärdighet och opartiskhet. Sveriges Radio är oberoende i förhållande till politiska, religiösa, ekonomiska, offentliga och privata särintressen.

Mer om hur vi bedriver vårt arbete

Senaste sändningen

Radio Sweden Kurdish - ڕادیۆی سوید - Radyoya Swêdê