"خۆت له گڵۆپ و چرای که‌موزه دوور ڕابگره"
چرا و گڵۆپێک که وزه‌ی که‌م به خه‌رج ده‌ده‌ن، له‌وه‌یه زیان به ڕه‌گ و ماسوولکه بگه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر خه‌ڵک ماوه‌ی درێژخایه‌ن زۆریان لێ نزیک بن. ئه‌مه لێوه‌کۆڵینێکی سویسری دیاری خستووه و بۆیه داوا له خه‌ڵک ده‌کرێ، که کار ده‌که‌ن یان ئیسراحه‌ت ده‌که‌ن یان سه‌رقاڵی کارێکی خۆیانن، خۆیان له چرای وا 30 سانتیمه‌ترێ دوور بگرن. جیممی ئێستێنبه‌ری که پسپۆری ئه‌م بواره‌یه به باشی ده‌زانێ مرۆ به‌و مه‌ودایه له چرای وا دوور بێ
جیممی ئێستێنبه‌ری باوه‌ڕی ته‌واوی به‌وه نییه چرای وا ئه‌گه‌ر له 30 سانتیمه‌تر که‌متر لێی نزیک بی، زیانی ته‌واو به ماسولکه و ده‌ماره‌کانی مرۆڤ بگه‌یه‌نێ، به‌ڵام ده‌ڵێ که‌س ناتوانی بڵی ئه‌م مه‌ترسییه له‌وه نییه پێش نه‌یێ.
Grunden i vår journalistik är trovärdighet och opartiskhet. Sveriges Radio är oberoende i förhållande till politiska, religiösa, ekonomiska, offentliga och privata särintressen.
Mer om hur vi bedriver vårt arbete