ستاتئۆیلی نه‌روێژی نه‌وتی عێراق به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
سه‌رۆکوه‌زیرانی نه‌روێژ یوناس گار ستیۆرێ، که داوای کردووه هه‌وڵی خێرا بۆ پاکژکردنه‌وه‌ی که‌شوهه‌وا بدرێت، به‌رگری له وزه‌ی به‌رده‌واره ده‌کات و ده‌ڵێت به‌م کاره پیشه‌سازی و بازرگانیی نه‌روێژ دابین ده‌بێت. ئه‌و مه‌مه له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌ڵێت که ستاتئۆییلی نه‌روێژی نه‌وت له عێراق به‌رهه‌م دێنێت.
سه‌رۆکوه‌زیرانی نه‌روێژ به هاوکاریی جێگری پێشووی سه‌رۆکی پێشووتری ئه‌مه‌ریکا ( ئال گۆر) ده‌ستی به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵ و سه‌هۆڵبه‌ندانی هه‌موو دنیا کردووه که دیاری خستووه سه‌هۆڵی دنیا زۆر له‌وه خێراتر ده‌توێته‌وه که تا ئێستا پێی زانراوه. بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر ئه‌م توانه‌وه بگرێت کار خێرای بۆ به پێویست گیراوه.
ئه‌و وزه‌یه‌یش که له به‌رده‌وار به‌رهه‌م ده‌هێریت، نه‌وت و گاز و به‌نزین و خه‌ڵووز، به گه‌وره‌ترین هۆکاری گه‌رمترداهاتنی گۆی زه‌وی داده‌نرێت. خۆشگوزه‌رانییه‌که‌ی نه‌روێژی له‌سای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و نه‌وت و گازه‌وه‌یه که له بنده‌ریای سه‌ر به نه‌روێژ ده‌رده‌هێنرێن و ئێستایش ستاتئۆییل، که گه‌وره‌ترین کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنی ده‌وڵه‌تیی وڵاته‌که‌یه ـ به‌شی خۆی نه‌وتگه‌ی له عێراق کڕیوه و، که به‌لای سه‌رۆکوه‌زیرانی نه‌روێژه‌وه دوور نییه که‌ڵکی لێ بکه‌وێته‌وه چونکه ته‌کنیکێک که له‌م بواره‌دا به کاری ده‌هێنن زۆر پێش که‌وتووه و جووتئۆکسیدی کاربۆن به هه‌وهادا ده‌رنادات.
Grunden i vår journalistik är trovärdighet och opartiskhet. Sveriges Radio är oberoende i förhållande till politiska, religiösa, ekonomiska, offentliga och privata särintressen.
Mer om hur vi bedriver vårt arbete