گرژیی نێوان سوید و ئیسرائیل به‌رده‌وامه
گرژیی نێوان سوید و ئیسرائیل، هه‌ڵده‌کشێ و ئاستێکی به‌رزتری حوکوومه‌تی به خۆیه‌وه ده‌گرێ.
چه‌ند وه‌زیری ئیسرائیلی و بۆ وێنه سه‌ره‌کوه‌زیر بنیامین نێتانیاهوو داوایان کردووه که حوکوومه‌تی سوید به شێوه‌ی ڕه‌سمی، ئیدانه‌ی ئه‌و وتاره‌ی ڕۆژنامه‌ی ئافتۆنبلادێت بکات که تێیدا سه‌ربازانی ئیسرائیل به ده‌ست تێدابوون له بازرگانی به ئه‌ندامانی له‌شی فه‌له‌ستیینییه‌کانی کوژراوی شه‌ڕ، تاوانبار ده‌کات. نێتانیاهوو ئه‌م قسانه‌ی ڕۆژی ڕابردوو، پاش کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی کابینه‌که‌ی ڕاگه‌یاند. هه‌رچه‌ند فرێدریک ڕاینفێڵد سه‌رۆکوه‌زیر و کارل بیلد وه‌زیری ده‌ره‌وه به ئاشکرا ڕایانگه‌یاندووه که له نیگه‌رانیی ئیسرائیلییه‌کان ده‌گه‌ن به‌ڵام ده‌بێ ئه‌مه‌ش بزانن که حوکوومه‌تی سوید به پێی یاسای بنچینه‌یی وڵات، بۆی نییه له به‌رامبه‌ر وتاری ڕۆژنامه‌کاندا، هیچ کاردانه‌وه‌یه‌ک له خۆی نیشان بدات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، ئاڤیگدۆر لیبرمه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلیش هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا، هه‌مان داوای نێتانیاهوویان هێناوه‌ته گۆڕێ: "من باسی چاپی ئه‌و بابه‌ته ناکه‌م و ئه‌و بێده‌نگییه‌ی حوکوومه‌تی سوید سه‌باره‌ت به‌مه. حوکوومه‌تی سوید، سانسۆری خستۆته سه‌ر باڵوێزی خۆشی، پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری دا ئیدانه‌ی ئه‌و بێڕێزییکردنه بکات."
که‌چی هاووڵاتیانی ئیسرائیل زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشانه نین. بۆ وێنه ئه‌م خاتوونه ده‌ڵێ پێویست به پیوه‌ندی هه‌ڵبڕین و بایکۆتکردنی سوید نییه. به‌ر له‌وه‌ی بڕیارێک له‌مباره‌وه بده‌ین، ده‌بێ هه‌موو شتێک به وردی لێی بکۆڵدرێته‌وه.
ئه‌م خانمه‌ش ده‌ڵێ هه‌ڵبڕینی په‌یوه‌ندیی دیپلۆماتیک، بیرێکی باش نییه. باشترین شتێک بۆ دانوستاندن ئه‌وه‌یه که ده‌رهه‌ڵنه‌بین. ئه‌م تووڕه‌بوونه یارمه‌تیی هیچ وڵاتیک نادات.
هه‌رچه‌ند فرێدریک ڕاینفێڵد سه‌رۆکوه‌زیر و کارل بیلد وه‌زیری ده‌ره‌وه به ئاشکرا ڕایانگه‌یاندووه که له نیگه‌رانیی ئیسرائیلییه‌کان ده‌گه‌ن به‌ڵام ده‌بێ ئه‌مه‌ش بزانن که حوکوومه‌تی سوید به پێی یاسای بنچینه‌یی وڵات، بۆی نییه له به‌رامبه‌ر وتاری ڕۆژنامه‌کاندا، هیچ کاردانه‌وه‌یه‌ک له خۆی نیشان بدات.
دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، وتارێک له ڕۆژنامه‌ی ئێوارانی سوید، ئافتۆن بلادێت، له لایه‌ن ڕۆژنامه‌وانی ئازاد دۆناڵد بوستروێم له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رهه‌نگدا چاپ بوو. له وتاره‌که‌دا باسی ئه‌وه ده‌کرێ که خزم و که‌سوکاری ئه‌و فه‌له‌ستینییانه‌ی به ده‌ست سوپای ئیسرائیله‌وه کوژراون گومانی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ئه‌ندامانی له‌شیان دزرابێ. بوستروێم ده‌ڵێ بازرگانییه‌کی به‌رفره‌وانی نایاسایی به ئه‌ندامانی له‌ش له ئیسرائیل به‌ڕێوه‌یه که به‌رپرسانیش لێی ئاگادارن.
ئه‌م وتاره کاردانه‌وه‌ی توندی به‌دواوه بوو.
باڵوێزی سوید له ته‌لاڤیڤ، ئێلیزابێت بۆرسین بونیێر، له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا وتاره‌که‌ی مه‌حکووم کرد و گوتی وتاره‌که بۆ ئێمه‌ی سویدیش ناخۆش و ڕاچله‌کێن بوو، هه‌روه‌ک بۆ هاووڵاتیانی ئیسرائیلیش. به‌محاڵه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید ئه‌م بۆچوونه‌ی خاتوو بونیێر به هه‌ڵوێستێکی تاکه‌که‌سیی ئه‌و داده‌نێ نه‌ک بیروبۆچوونی ڕه‌سمیی وه‌زاره‌تخانه‌که. قسه‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاندێرش یۆرلێ (Anders Jörle) به هه‌واڵده‌ریی سویدی، تێتێ ی گوت: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید له سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی له میدیای وڵات‌دا له سه‌ر پرسه‌کانی ده‌ره‌وه بڵاده‌بێته‌وه هه‌ڵوێست ده‌رنابڕێ.
ئوربان ئالین (Urban Ahlin) قسه‌بێژی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوسیالدیمۆکراته‌کان ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند که ئه‌و له‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستگرتنه‌ی باڵویزی سوید، له لای کومیسیۆنی ده‌ستووری په‌رله‌مان، شکایه‌ت له کارل بیلد وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌کات. چونکه ئه‌مه به ڕای ئالین، هێرشێکه بۆ سه‌ر یاسای قه‌ده‌غه‌بوونی سانسۆر له ئازادیی ده‌ربڕین و بڵاوکردنه‌وه له سویددا.
نوێنه‌رێکی حوکوومه‌تی ئیسرائیل به به‌شی ناوه‌ندیی ده‌نگوباسی ڕادیۆ سوێد، ئێکۆتی گوت، ڕۆژنامه‌وانانی سوید ئیزنی کاریان له ئیسرائیل پێنادرێ و کارتی ڕۆژنامه‌وانیشیان نادرێتێ. ئه‌مه‌ش نیشانده‌ری ئه‌و ده‌نگبه‌رزکردنه‌وه‌ی حوکوومه‌تی ئیسرائیله له به‌رامبه‌ر ئه‌و وتاره‌ی ئافتۆنبلادێتدا. به پێی قسه‌کانی ئه‌م نوێنه‌ره، وه‌رگرتنی کارتی ڕۆژنامه‌وانی بۆ هه‌واڵنێرانی سویدی، بۆ ئه‌وه‌ی له ناو ئیسرائیل‌دا کار بکه‌ن سێ مانگ ده‌خایێنێ. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌شدا دوو ڕۆژنامه‌وانی ئافتۆنبلادێت پێشی کاریان له ئیسرائیل گیرا و ته‌نانه‌ت نووسینگه‌ی چاپه‌مه‌نیی حوکوومه‌تی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه که له داهاتوودا له‌وه ده‌کۆڵێته‌وه که ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ی داوای ئیزنی کار له ئیسرائیل ده‌کات، پێشتر ده‌رباره‌ی ئه‌م وڵاته چی نووسیوه؟
Grunden i vår journalistik är trovärdighet och opartiskhet. Sveriges Radio är oberoende i förhållande till politiska, religiösa, ekonomiska, offentliga och privata särintressen.
Mer om hur vi bedriver vårt arbete