دانانی پۆلی تواناداران له ئاستی ناوه‌ندیی خوێندندا
پاش ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی کارامه‌ییان، خوێندکاران مافی خوێندنیان له ڕشته‌ی بابه‌ته تیۆریه‌کان له خوێندنی ناوه‌ندیی ده‌بێت. ئه‌مه ئه‌و پیشنیازه نوێێه‌یه که حکوومه‌ت به‌نیازه له ماوه‌ی دووهه‌فته‌ی داهاتوودا بیخاته به‌رده‌م په‌رله‌مان که به‌و پێیه گۆڕانکاری له یاساکانی خوێندنی ناوه‌ندییدا ده‌کرێت.
شایه‌نی باسه گه‌ر ئه‌و پێشنیازه ببێته یاسا ئه‌وا له خوێندنگا ناوه‌ند‌ییه‌کاندا خوێندکاران به‌پێی ئاستی کارامه‌یی و زیره‌کیان له بابه‌ته جیاوازه‌کانی خوێندندا پۆلێن ده‌کرێن، به ڕای وه‌زیری کاروباری خوێندن Jan Björklund خوێندکاری به‌توانا پێویستی به پاڵنه‌ر و مامه‌له‌ی تایبه‌ته بۆ زیاتر پیشخستنیان.
له به‌رامبه‌ردا و به ڕای قسه‌که‌ری بواری خوێندن سه‌ر به پارتی سۆسیالدیموکراته‌کان Maria Granlund پێی وایه ئه‌مه هێنانه‌وه‌ی سیستێمێکی به‌سه‌رچووی خوێندنه که خوێنکاران به‌پێی تواناکانیان جیاده‌کرێنه‌وه به‌پێی توێژینه‌وه زانستیه‌کان خوێندنگاکانی سوید که به سیستێمی یه‌کگرتووی و هاوبه‌شی ناسراوه یه‌کێکه له سه‌رکه‌وتوترین سیستێمه‌کانی خوێندن که ئه‌م پیشنیازه نوێیه‌ی حوکوومه‌ت ده‌یخاته مه‌ترسییه‌وه.
Grunden i vår journalistik är trovärdighet och opartiskhet. Sveriges Radio är oberoende i förhållande till politiska, religiösa, ekonomiska, offentliga och privata särintressen.
Mer om hur vi bedriver vårt arbete