هه‌واڵه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢۳/٩/٢٠٠٨
ئاماده‌کردنی: ناسری سینا
شه‌ست کۆمۆنی سوید، داوای قه‌ده‌غه‌بوونی به یه‌کجاری جگه‌ره‌کێشان و مژینی تووتن ـ سنووس ـ یان له کاتی کاردا کردووه، ئه‌ویش له هه‌موو ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی سه‌ر به وانن. ماریا والهاگر، ئه‌ندامی به‌رزی شۆڕای پارێزگای ستۆکهۆڵم ده‌ڵێ، ئێستاش ئه‌وا نۆره‌ی پارێزگای ستۆکهۆڵم هاتووه.
ئه‌و کارمه‌نده جگه‌ره‌کێشانه‌ش که تلوفزیۆنی سوید، گفتوگۆی له‌گه‌ڵ کردوون، به‌م پێشنیاره ڕازی بوون.
له گوێن بودجه‌ی پێشنیارکراوی حوکوومه‌ت بۆ ساڵی داهاتوو، وه‌زعی ئابووری خوێندکارانی زانستگاکانی سوید، به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوا. خوێندکار پاش ئه‌وه‌ی پاره‌ی کتێبی ده‌رسی، خه‌رجی خواردن، کرێ خانوو و جلوبه‌رگی دا هیچی بۆ نامێنێته‌وه. به پێی لێکدانه‌وه‌ی سوێدبانک، خوێندکارانی سه‌ڵت که پاره‌ی یارمه‌تیی خانوویان پێنادرێ، له وه‌ها کاتێکدا، نزیکه‌ی ۴٨٨ کرۆن له مانگدا که‌میی دێنن. که‌چی بیست ساڵ له‌وه پێش، نزیکه‌ی ٥٠٨ کرۆن له مانگدا، بۆ وه‌ها خوێندکارێک ده‌مایه‌وه. به‌م پێیه له‌و کاته‌وه تا ئێستا، هه‌زار کرۆن، که‌م بۆته‌وه.
کریستیه‌ن کوول، سه‌رۆکی ڕێکخراوی ناوه‌ندیی خوێندکارانی ستۆکهۆڵم دژی ئه‌م بودجه نوێیه‌ی حوکوومه‌تی سویده.
سوید، هه‌شت تا ده فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری مۆدێل تازه‌ی جاز، ده‌کڕێ بێتوو نه‌رویژ له پاییزی ئه‌مساڵدا بڕیار بۆ کڕینی ۴٨ فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر بدات. ئه‌مه له پێشنیازی بودجه‌ی ده‌وله‌تی سویددا بیری لێ کراوه‌ته‌وه.
ستێن تولی فۆش، وه‌زیری به‌رگری ده‌ڵێ ئه‌م بڕیاره، چه‌ندین سوودی هه‌یه:
بێتوو نوروێژییه‌کان، دوایین جۆری ئه‌م فڕۆکه‌یه بکڕن، ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌رفه‌تێکی درێژماوه‌مان بۆ ده‌ره‌خسێ بۆ دابه‌شینی په‌روه‌رده و ته‌مرین له‌گه‌ڵ وان دا. هه‌روه‌ها خه‌رجی کاروباری پێشکه‌وتنی فڕۆکه‌که‌شیان له‌گه‌ڵدا به‌ش ده‌که‌ین. دیاره لۆجێستیک و بیمه‌ی داهاتووی سیستێمه‌که‌ش.
به‌ڵام ئانیکا نوردگرێن کریستن‌سن نوێنه‌ری په‌رله‌مان له حیزبی ژینگه، میلیۆپارتیێت، ره‌خنه‌ی له حوکوومه‌ت هه‌یه که ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئه‌و فڕۆکانه به نوروێژ بفرۆشێ، خۆی دوو مۆدێل ده‌گه‌ڕێته‌وه دواوه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێک که ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی (Transparancy International) له سه‌ر راده‌ی گه‌نده‌ڵی له نێوان ١٨٠ وڵاتی جیهان کردوویه‌تی، سومالیا و بورمێ، گه‌نده‌ڵترین وڵاتی جیهانن. ئه‌م ڕێکخراوه‌یه وریایی ده‌دا که گه‌نده‌ڵی، کاری به‌به‌ره‌کانی دژی هه‌ژاری، تووشی لاوازی و ته‌نانه‌ت شکان ده‌کات. راده‌ی گه‌نده‌ڵی له‌م وڵاتانه‌ش که‌م بۆته‌وه: ئاڵبانیا، قبرس، گورجستان، موریتانی، نیجێریا، عوممان، قه‌ته‌ر، کۆریای باکوور، تونگا و تورکیه. که‌مترین ئاستی گه‌نده‌ڵیش له دانمارک، سوید و نیۆزیلانده.
قوتابییه‌کی فینلاندی سه‌عات یه‌زده‌ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ، له ڕووداوێکی خوێناویدا به چه‌ک، چووه ناو ژوورێکی قوتابخانه‌ی پیشه‌یی له باژاری کاوهایۆکی و نۆ که‌س له‌و بیست قوتابییه‌ی له‌وێ بوون کوشتووه. بکوژ، خۆی ته‌قه له خۆشی ده‌کا به‌ڵام نامرێ و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له ژێر چاوه‌دێریی پۆلیشدایه. ئه‌م کوڕه، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م کاره به ئه‌نجام بگه‌یێنێ، له سه‌ر سایتی یوتووب، له‌و هه‌ره‌شه‌یه‌ی خۆی دوابوو. هۆی ئه‌م کاره، هێشتا به ته‌واوی باسی لێوه‌نه‌کراوه. نزیکه‌ی ساڵێک له‌وه پێش بوو، که رووداوێکی هاوچه‌شنی تریش هه‌ر له فینلاند ڕووی دا.
پلانی ڕزگارکردنی بانکه‌کانی ئه‌مریکایی و ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه جیهانییه‌ی لێی که‌وتۆته‌وه، ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆری کۆنگره‌ی ئه‌مریکای به دوادا هات، هه‌م له لایه‌ن دیمۆکراته‌کانه‌وه و هه‌میش له لایه‌ن کۆماریخوازانه‌وه.
جان مه‌که‌ین به‌رده‌نگی کۆماریخوازان بۆ وێنه گوتی: ئێمه هیچ گرفتێک که به هۆی کۆنترۆڵی خراپه‌وه کرابێ، ناتوانین به شێوه‌یه‌ک که هیچ کۆنترۆڵی تێدا نییه چاره بکه‌ین.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که بڕیاره ده‌وڵه‌تی فیدرالی ئه‌مریکا به ڕێبه‌ریی هه‌ر هه‌مان حیزبی کۆماریخواز، حه‌وتسه‌د میلیارد دۆلار بۆ ڕزگارکردنی بانکه‌کانی خۆی، پێشکه‌ش بکات و بۆ ئه‌م کاره پێویستیی به پشتیوانی و ده‌نگدانی نوێنه‌رانی کۆنگره هه‌یه.
نانسی پلوسی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش که سه‌ر به حیزبی دیمۆکراته، نه‌یاریی خۆی له سه‌ر ئه‌م پێشنیاره ده‌ربڕی و گوتی: ئێمه ئیزن ناده‌ینه وال ستریت، که به دانی چه‌کێکی بێبه‌رامبه‌ر، خۆی بکێشێته لاوه‌وه.
ئه‌م قسه‌یه‌ی پلوسی، دڵخۆشیی باراک ئوباما، به‌رده‌نگی حیزبه‌که‌ی بۆ سه‌رۆککۆماریی ئه‌مریکای به دواوه بوو.
حوکوومه‌تی چین، دانی به‌وه داهێنا که پێشتریش ئاگای له کاره‌ساتی شیره‌مه‌نیی ژارگرتوو، هه‌بووه. هه‌ر بۆیه‌ش سه‌رۆکی کۆنترۆڵی ئاسایشی ئه‌و به‌رهه‌مانه، له کار ده‌رکرا. وه‌بیر دێنمه‌وه که له ئاکامی ئه‌و کاره‌ساته‌دا، زیاتر له په‌نجا هه‌زار منداڵ بۆ چاوه‌دێریی پزیشکی به‌ڕێکرانه ناوه‌نده‌کانی نه‌خۆشه‌وانی. هه‌ژماری ئه‌و منداڵانه‌ی مردن، گه‌یشته چوار، سێزده هه‌زار منداڵ هه‌ر ئێستا له نه‌خۆشخانه‌دا خراون. شیره‌کان له مه‌زرا و شوێنی جۆراوجۆر کۆکراونه‌وه، له گه‌ڵ ئاو تێکه‌ڵاوو کراون و ماده‌ی زیانباری مێلامینیشیان تێکردوون تا به‌رپرسانی کۆنترۆڵی شیره‌مه‌نی فریو بده‌ن و پێیان وابێ پرۆتینێکی زۆر له‌و شیرانه‌دا هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌زاران ناوه‌نده‌ی شیره‌کانیان لێده‌فرۆشرا، ناڕه‌سمی و تۆمار نه‌کراو بوون و ئیزنی کاریشیان نه‌بووه.
Grunden i vår journalistik är trovärdighet och opartiskhet. Sveriges Radio är oberoende i förhållande till politiska, religiösa, ekonomiska, offentliga och privata särintressen.
Mer om hur vi bedriver vårt arbete